له‌هێرشێكی فڕۆكه‌كانی عێراقدا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆرستی داعش له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار برینداربووه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: میدیاكانی عێراق له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی هه‌واڵگری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه بلاَویانكرده‌وه، سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌سنوری پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق بریندار بووه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتوه له‌باره‌ی چوونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بۆ ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای قائیم له خۆرئاوای ئه‌نبار له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ش فڕۆكه‌كانی عێراق بۆردومانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردوه و به‌و هۆیه‌وه به‌غدادی برینداربوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ سوریا.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری ئاشكراكردوه ڕایگه‌یاندوه، هێرشه‌كه له كاتێكدا ئه‌نجامدراوه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له كۆبونه‌وه‌دا بووه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش.